به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی هه‌واڵی "خه‌به‌ر"، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 30 گه‌لاوێژ/ 20ی ئه‌گێست گه‌یشته تاران، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ دوکتور عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرام خوازیاری هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامی له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم بوو.
جبووری به ده‌ستخۆشیکردن له میوانداریی به‌رپرسانی ئێرانی له ناوبراو و لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: ئێمه خۆشحاڵین له ڕوانگه‌ی دۆستانه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و خوازیاری په‌ره‌پێدان به هاوکارییه دوو لایه‌نه‌کانین.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیارێک سه‌باره‌ت به هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی ئێران و ڕووسیا له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش و هه‌ڵوێستی عێراق له‌م باره‌وه، وتیڵ ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزم به‌رده‌وام له‌پاڵ عێراق بووه و ئه‌م هاوکارییانه‌ش درێژه‌ی ده‌بێ، وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر عێراق بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی پێویستی به زۆرتربوونه‌وه‌ی هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ببێت، له‌م باره‌وه‌ش بڕیار ده‌درێت.
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش له‌م دانیشتنه‌دا جه‌ختی کرد که پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئێرانه و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیربوونی ناوچه‌که.
لاریجانی هه‌روه‌ها هیوای خواست که په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری زۆرتر له پێش ببێته‌وه.
پێش ئه‌م کۆبوونه‌وه ڕۆژنامه‌وانییه، لاریجانی و جبووری دانوستانی دوو قۆڵییان سه‌باره‌ت به بارودۆخی دوو وڵات و ناوچه‌که ئه‌نجام دا.
سه‌لیم جبووری پێش له‌م چاوپێکه‌وتنه، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوپێکه‌وتنی کرد و له‌گه‌ڵ ناوبراو سه‌باره‌ت به مژاره ناوچه‌یییه‌کان ڕاوێژی کرد و بڕیار وایه که له‌گه‌ڵ شه‌مخانی، بڕیارده‌ر و نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له شۆرای باڵای ئه‌منییه‌تی نیشتمانیی ئێرانیش چاوپێکه‌وتن بکات....
کۆتایی کورتە نامە/310